AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١١ ١٨:٠٥

لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل؛

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: چاوەروانی زیاتر لە شێت ناکرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: چاوەروانی زیاتر لە شێت ناکرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشەی زایۆنییەکان لە دژی دامەزراوە ژاڤۆکییەکانی ئێران، وتی: ئیسرائیل هەمیشە پاگەندەی لەو جۆرە دەکا و جاوروانی زیاتر لەو ڕژیمە شێت و وەحشییە ناکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە کۆتایی دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران وتی: ئیسرائیل ڕژیمێکی دڕندەیە و هەمیشە لەو پاگەندەیانە دەکات. نەتانیاهۆش وەک خوێن‌مژێک دەجووڵێتەوە و هەموو جیهان ڕەخنە لەو ڕژیمە دەگرن. دەی جا لەوە زیاتر چاوەروانی چی لە شێتێک دەکرێت.

ئیسلامی سەبارەت بە دیداری لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتیی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتیشی: من لە ڤییەن و بەڕێز عێراقچی لە نیۆیۆرک لەگەڵ گەرووسی کۆبووینەوە و ئەو خوازیاری گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک کۆمار بوو کە ئەمە خۆی پێویستی بە هاوئاهەنگی و پرۆتۆکۆلی خۆی هەیە.

News ID 52039

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha